فرمێسک و توڕەیی لە تاران: ئێران ماڵئاوایی لە ٦٠ فەرماندە و زانا کرد

ئێران بە دروشمی "بەیعەت بە ئایندە" ماڵئاوایی لە زانایانی ناڤۆکی و فەرماندە باڵاکانی کرد کە لە هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی داگیرکەر کوژران. بانگەوازەکانی تۆڵەسەندنەوە و خۆپاراستن لە شەقامەکانی تاران دەنگی دایەوە.
٦٠ فەرماندە و زانای ناڤۆکی ئێرانی کە لە دوایین هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئێران شەهید بوون، ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەدان هەزار کەس لە تارانی پایتەخت بە خاک سپێردرا.
ئیدارەی ئێران ئەم ماڵئاواییەی نەک تەنها وەک پرسەیەک بەڵکو بە پەیامی "بەیعەت بە داهاتوو" و "خۆپاراستنی نەتەوەیی" وەسف کرد.
ئەو ڕێوڕەسمە سەرلەبەیانی لە گۆڕەپانی ئیقیلابی ئیسلامییەوە دەستی پێکرد و درێژبووەوە بۆ گۆڕەپانی ئازادی.
لە کاتێکدا تابوتەکان لەسەر شانی خەڵک هەڵدەگیران و بە ئاڵای ئێرانەوە پۆشرابوون، بەشداربووان دروشمی "مردن بۆ ئیسرائیل!" و "خوێنی شەهیدان سەرکەوتن دەنووسێت!"یان دەگوتەوە.
عەلی شەمخانی، سکرتێری پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و ڕاوێژکاری ڕێبەری شۆڕشی ئێران ئایەتوڵڵا خامنەیی لە سۆشیال میدیادا وتی، "ئەمە تەنیا ماڵئاوایی نییە، بەڵکو سوێندی بەیعەت بۆ داهاتووە. لە هەر خوێنێکی ڕژاو هەزار فەرماندە لەدایک دەبن."
شەمخانی جەختی لەوە کردەوە کە هێرشی رژێمی سەهیۆنی کە ڕۆژی هەینی ١٣ی حوزەیران دەستی پێکردبوو، بە داوای ئاگربەستی داگیرکەران کۆتایی هات.
لە میانی ئەو ڕێوڕەسمەدا، ئێرانییەکان نەک هەر شەهیدەکانیان بەڵکو یادی شەهیدانی مەدەنی لە غەززە، لوبنان و عێراقیان بەرز ڕاگرت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر سەربازان لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا لە پاکستان ١٣ کەس کوژران و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٤١٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٣ هەزار و ٥٤٣ کەس.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە خان یونس ٤ زرێپۆشی داگیرکەر بە مووشەکی "یاسین ١٠٥" کرانە ئامانج.
لە ناو ئاردەکانی کە لە لایەن دەزگاکانی هاوکاری سەر بە رژێمی داگیرکەر ناردرابوون ماددەی هۆشبەر دۆزرایەوە. بەرپرسانی حکومەت راگەیاند کە ئەمە هەوڵێکی پلان بۆ داڕێژراوە بۆ تێکشکاندنی کۆمەڵگەی فەلەستین لە ناوەوە.